هەواڵ
كۆمسیۆن زانیاریەك ئاشكرادەكات..تایبەتە بەپارەی ئەم كارمەندانە
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق لەبارەی دابەشكردنی پارەی ئەو كارمەندانەی بەهۆی هەبونی گومان لەسەر ژمارەیەك سندوقی دەنگدان و پوچەڵكردنەوەی دەنگەكانیان ڕونكردنەوە دەدات، بەرپرسێكی باڵای كۆمسیۆنیش جەختدەكاتەوە، "تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ خەرجكردنی ئەو پارەیە نەدراوە".

دوای ئەوەی بەهۆی بونی گومان لەسەر ژمارەیەك سندوقی دەنگدان و پوچەڵكردنەوەی دەنگەكانیان، ژمارەیەك لەكارمەندانی  سەر سندوقەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عیراق لەوەرگرتنی پارە بێبەشكران، لەئێستادا ژمارەیەك لەو كارمەندانە لەڕێگەی SNNوە ئاماژە بەوەدەكەن گوایە پارە بۆ بەشێكیان گەڕاوەتەوە، بەڵام بەشێكیش هەر بێبەشكراوە.

لەوبارەیەوە ڕزگار حاجی حەمە جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق بەSNNی ڕاگەیاند، "تائێستا پارەی ئەو كارمەندانەی كە بەهۆی بونی گومان لەسەر ژمارەیەك سندوقی دەنگدان و پوچەڵكردنەوەی دەنگەكانیان، لەوەرگرتنی پارە بێبەشكران بۆ هیچ شوێنێك نەگەڕاوەتەوە، تەنها لیژنەی بۆ پێكهێنرا".

وتیشی:"گەڕانەوەی ئەو پارەیە پێویستی بەبڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران هەیە، بەڵام تائێستا لیژنەكە بەدواداچونی بۆ ئەو كێشەیە كردوە، ئەوەی كێشەی نەبوبێت پارەكەی بۆ خەرجدەكرێت، بەڵام خەرجكردنی پارەكە بۆیان پێویستی بەبڕیار هەیە".


SNN:

شادان حەسەن

 3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 3:26PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.