هەواڵ
ڕێكاری یاسایی بەرامبەر هەرێم دەگیرێتەبەر.. بەغدا ڕونكردنەوە دەدات
لەبەغداوە داوای گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر بەحكومەتی هەرێم دەكرێت، پەرلەمانتارێكی گۆڕانیش ڕایدەگەیەنێت: هەركاتێك هەرێم نەوتەكەی ڕادەستی بەغدا كرد، ئێمەش باسی ناردنی قەرزەكانیان لەگەڵ دەكەین.

د. بەهار مەحمود، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: تائێستا هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێككەوتنەكەی نەبووە كە لەیاسای بودجەدا جێگیركراوە بەڕادەستكردنی نەوت بەكۆمپانیای سۆمۆی عیراقی.
سەبارەت بەڕێكارەكانی حكومەتی عیراقیش، د. بەهار مەحمود وتی:" داوامان لەحكومەتی عیراق كردووە هەموو ڕێكارێكی یاسایی بەرامبەر بەحكومەتی هەرێم بگرێتەبەر، بەڵام دەست بۆ موچە نەبات و فەرمانبەران باجی كێشەكان نەدەن".
ئاماژەی بەوەڵامی حكومەتی عیراقی كرد بۆ گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان بەرامبەر بەحكومەتی هەرێم و ئاشكراشیكرد: عادل عەبدولمەهدی دڵنیایی پێداوین بەهیچ جۆرێك و لەژێر هیچ بیانوویەكدا دەست بۆ موچەی فەرمانبەران نابات ئەگەر هەرێم پابەندبێت.
سەبارەت بەو بڕە پارانەی كە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە نەنێردراوە، د. بەهار مەحمود ئاشكرایكرد: هەركاتێك هەرێم نەوتی ڕادەستی بەغدا كرد، ئەوكات ئێمەش باسی قەرزەكانی پێشتر لەگەڵ بەغدا دەكەینەوە.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 3:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.