هەواڵ
پیلانێك بۆ هەڵاتنی نەجمەدین كەریم لە لوبنان ئاشكرا دەكرێت
پەرلەمانتارێكی عیراق، پلانێكی نهێنی بۆ هەڵاتنی نەجمەدین كەریم لە لوبنان ئاشكرا دەكات، كە بە تۆمەتی گەندەڵی لەو وڵات دەستگیركراوە، دەشڵَێت: رادەستنەكردنی پارێزگاری پێشووی كەركوك بە عیراق، دەبێتە پەڵەیەكی رەش بە ناوچەوانی حكومەت و ئەنجومەنی باڵای نەهێشتنی گەندەڵی.

حەسەن سالم، ئەندامی هاوپەیمانیی بنیانتان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە ماڵپەڕی مەعلومە-ی راگەیاندووە: دوای ئەوەی لایەنێكی كوردی بەملیۆنان دۆلاری رەوانەی لوبنان كرد بەمەبەستی ئازادكردنی نەجمەدین كەریم پارێزگاری لەسەركارلابراوی كەركوك، كە بەتۆمەتی گەندەڵی لەو وڵاتە دەستگیركراوە، لەئێستادا هەوڵێك هەیە تا ناوبراو بە پاسپۆرتێكی ساختە، دەرباز بكرێت و لە لوبنانەوە بۆ وڵاتێكی تر رەوانە بكرێت.

وتیشی: حكومەتی عیراق پابەندە بە هێنانەوەی پارێزگاری پێشووی كەركوك بۆ بەغداو دادگایی كردنی لەسەر ئەو كەیسانەی لەدژی تۆماركراوە، بەر لەوەی دەرفەتی هەڵاتنی بۆ بڕەخسێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوەشكردەوە، هەریەك لە حكومەت و ئەنجومەنی باڵای نەهێشتنی گەندەڵی لە عیراق، لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی گەورەدان و شكستهێنانیشیان لە هێنانەوەی نەجمەدین كەریم بۆ وڵات، دەبێتە پەڵەیەكی رەش بەناوچاوانی هەردوو دامەزراوەكە.


SNN:

بەشی هەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 6:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.