هەواڵ
وه‌زیری دارایی هه‌رێم ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ناردنی پاره‌ و دابه‌شكردنی مووچه‌ ئاشكرا ده‌كات
سبه‌ینێ وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ له‌ پێنج مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست SNN كه‌وتووه‌، سبه‌ینێ 27ی 5ی 2019، رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌ت و ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومونی وه‌زیران، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تێیدا ورده‌كاریی ئه‌و پاره‌یه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ پێنج مانگی رابردوو له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی ھه‌رێمی كوردستان كراوه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ SNNی راگه‌یاند:" وه‌زیری دارایی، روونكردنه‌وه‌ی پێویست سه‌باره‌ت به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌مساڵدا بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ ره‌وانه‌كراوه‌، بۆ رایگشتی پێشكه‌ش ده‌كات.


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 8:39PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.