هەواڵ
وەزارەتی پێشمەرگە ڕونكردنەوە دەدات..تایبەت بەموچە
وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر ناردنی موچەكەیان لەبەغداوە ڕونكردنەوە دەدات و ئەمینداری گشتیی وەزارەتەكەش ڕەتیدەكاتەوە یەك دیناری موچەی پێشمەرگە نێردرابێت بۆ هەرێم، ڕاشیگەیاند، "تەحەدای هەموو پەرلەمانتاران دەكەم".

دوێنێ 25ی 5ی 2019 ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران، بەSNNی ڕاگەیاند، "ئەو 68 ملیار دینارەی بەگوێرەی یاسای بودجەی 2019 بۆ موچەی پێشمەرگە تەرخانكراوە، لەلایەن حكومەتی عیراقەوە ڕەوانەی هەرێم كراوە".

وتیشی:"حكومەتی هەرێم ڕاستناكات كە دەڵێت موچەی پێشمەرگەمان بەدەستنەگەیشتوە، چونكە هیچ كێشەیەك لەبەردەم ناردنی ئەو پارەیە لەبەغداوە بۆ هەرێم نەماوە".

لەوبارەیەوە، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بەSNNی ڕاگەیاند، "تەحەدای هەموو پەرلەمانتاران دەكەم كە تائێستا یەك دیناری موچەی پێشمەرگە لەساڵی 2019 لەبەغداوە نەگەیشتۆتە هەرێم".

وتیشی:"ڕۆژانە بەدواداچون بۆ موچەی پێشمەرگە لەبەغدا دەكەین، تەواوی نوسراوەكانمان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و بەرگری عیراق كردوەو هەموو ڕێكارەكانی ئەوانمان جێبەجێكردوە، تەنانەت ژمارە حیسابی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێممان بۆ ناردون بۆ ئەوەی پارەكەی بۆ بگوازنەوە".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكراشیدەكات، "هەمولایەك دەتوانن لەبانكی ناوەندیی هەرێم لەهەولێر دڵنیابن لەوەی كە هیچ موچەیەكی پێشمەرگە لەبەغداوە نەنێردراوە بۆ هەرێم".


SNN:

ئەركان جەبار

 3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 9:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.