هەواڵ
عیراق بڕیارێك لەبارەی ئێرانەوە دەدات.. پابەندی گەمارۆكان نابێت
حكومەتی عیراق، پابەندبوون بەو سزایانە رەتدەكاتەوە كە لەلایەن ئەمریكاوە خراوەتەسەر ئێران، نوێنەری حكومەتی هەرێمیش لەتاران ڕایدەگەیەنێت: بەغدا بەردەوام دەبێت لە ماڵە بازرگانییەكانی لەگەڵ تاران و گەمارۆكانی ئەمریكاش كاریگەری لەسەر عیراق و هەرێمی كوردستان نابێت.

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران، بە SNNی ڕاگەیاند: عیراق لەو بارە گرژەی نێوان ئێران و ئەمریكا، سیاسەتێكی ڕاست و دروست پەیڕەو دەكات، چەند ڕۆژێكیش پێش ئێستا، بەردەوامبوونی خۆی نیشاندا لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی، ئەوەش سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە كە حكومەتی بەغدا پابەندی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران نابێت.

وتیشی:" عیراق بەرژەوەندییەكانی خۆی لەگەڵ هەردوو وڵات دەپارێزێت و ئەگەر شەڕیش سەرهەڵبدات، بێ لایەن دەبێت و هاوكاری هیچ لایەك ناكات.

بەوتەی نازم دەباغ، "عیراق سوورە لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران، هەم لەڕووی ئاڵوگۆڕی نەوتی كە چالاكییەكی ئەوتۆی نییە، هەمیش لەڕوەكانی دیكەی جموجۆڵی بازرگانی بەردەوامی دەبێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 9:37PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.