هەواڵ
پارتی مسۆگەری كردووە .. بارزانی ئامادە نابێت
پارتی دیموكرات مەراسیمێك بەبۆنەی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی داهاتووی هەرێم رێكدەخات، پەرلەمانتارێكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: لە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدانی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك، نێچیرڤان بارزانی ئامادە نابێت و (90) دەنگیشی مسۆگەر كردووە.

شوان كەریم، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: بەپێی خاڵی (5 و 6)ی مادەی چواری یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2019ی كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم، رۆژی سێشەممە لەدانیشتنی پەرلەمانی كوردستاندا، دەرگای دەنگدان لەسەر كاندیدانی سەرۆكی هەرێم دەكرێت و یەك بەیەك ناوەكانیان لەناو هۆڵی پەرلەمان دەخوێنرێتەوە.

وتیشی:" ئەو كاندیدەی زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا، وەك سەرۆكی هەرێم ناوزەند دەكرێت و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش فەرمانی پێدەردەكات.

وتیشی: "بەپێی یاسا مەرج نییە كاندیدی سەرۆكی هەرێم لەڕۆژی دەنگدان ئامادە بێت، بۆیە پێموایە نێچیرڤان بارزانی و كاندیدەكانی دیكەش ئامادەی دانیشتنەكە نابن".

راشیگەیاند: بڕیارە مەراسیمێكی گەورە بەبۆنەی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم رێكبخرێت، كە تێیدا میوانانی بیانی و ناوخۆی عیراقیش ئامادە دەبن، بەڵام بەهۆی مانگی رەمەزانەوە مەراسیمەكە لەدوای جەژن بەڕێوەدەچێت.

ئەندامەكەی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت: "دەمانەوێت نێچیرڤان بارزانی لانیكەم 90 دەنگ بهێنێت، چونكە بێگومان رێككەوتنی سیاسیمان لەگەڵ دوو لایەنی سەرەكی هەرێمی كوردستان و پێكهاتەكان كردووە، هیوادارین ئەوانەی بەشدارن لەڕێككەوتنەكە هەموویان دەنگ بدەن، ئەگەر هەموومان دەنگبدەین (90) دەنگی مسۆگەرمان هەیە".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 10:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.