هەواڵ
پەیامێك ئاراستەی پێشمەرگەو ئاسایش دەكرێت.. ڕووداوی دڵتەزێن ڕوویداوە
ئەنجومەنی قەزای خانەقین بۆ كۆنترۆڵكردن و ڕێگریكردن لەحاڵەتی نەخوازراو، داوای بەهاناوەهاتن لە هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش دەكات، سەرۆكی ئەنجومەنەكەش ڕایدەگەیەنێت: چەندین خێزان گوندو ماڵەكانیان چۆڵكردووەو سوپای عیراقیش ناتوانێت كۆنترۆڵی دۆسێی ئەمنی بكات.

سەمیر محه‌مه‌د نور، سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای خانەقین، بە SNNی ڕاگەیاند: لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند ڕوداوێكی دڵتەزێن ڕوویانداو كشتوكاڵی قەزاكە سوتێندرا، لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی قەزاكەش داوامانكرد لەئیدارەی پارێزگای دیالە كرد كار بكەن بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەو ئاسایش بكەن، بۆئەوەی كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئەمنی بگرنەدەست، چونكە ئەزمونێكی باشیان لەگەڵ ڕووداوەكانی ناوچەكە هەیە.

وتیشی:" داواشمانكردووە ژمارەی كارمەندانی پۆلیسی خانەقین زیاد بكرێت، تاوەكو بتوانن دۆخی ئەمنیی شارەكە كۆنترۆڵ بكەن.

سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای خانەقین، ئاماژەی بەوەشكرد تائێستا لەلایەن ئیدارلاەی پارێزگای دیالەوە وەڵامی داواكارییەكەیان نەدراوەتەوە.

جەختیشیكردەوە، "هێزە عیراقییەكان توانایان نییە كۆنترۆڵی سەرجەم ڕێگەوبانەكان و ناوچە سنورییەكانی خانەقین بكەن، چونكە سەدان خێزان ماڵی خۆیان بەجێهێشتووە، جگە لەوەش زیاتر لەشەش گوندی كوردنشین چۆڵكراون".


SNN:

بەشی هەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 10:44PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.