هەواڵ
هێزێكی گەورە بەرەو هەرێم جوڵەی پێكرا..چەكی قورسیان پێیە
دوای بۆردومانێكی چڕی ناوچە سنورییەكان، هێزێكی گەورەی توركیا بەرەو خاكی هەرێم جوڵەی پێكراو بەرپرسێكی یەكێتیش لەوبارەیەوە زانیاری دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت، "چەكی قورس و سوكیان پێبوە".

مەلا كەریم برادۆستی بەرپرسی كۆمیتەی برادۆستی یەكێتی بەSNNی ڕاگەیاند، "لەدوای كاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو، چەندین شوێن و ناوچە لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە بۆردومانكران و دواتریش هێزێكی زۆری توركیا بەچەكی قورس و سوكەوە جوڵەیان پێكراوەو هێندراونەتە ناو خاكی هەرێم و لەشوێنی بۆردومانەكە جێگیركران".

ئەو ناوچانەشی ئاشكراكرد كە هێزەكانی توركیای تێدا جێگیركراوەو وتی:"بۆردومانەكە شاخی شاكێو كە دەڕوانێت بەسەر سنوری دۆڵان و خواكوڕك، گۆڕەستین كە ناوچەیەكی ستراتژیەو لەسنوری چیای خواكوڕكە گرتۆتەوە".

ئەوەشی وت:"ئامانجی بۆردومانەكە كە بەژمارەیەكی زۆری هێلیكۆپتەرو فڕۆكە ئەنجامدرا، بۆئەوەبوو بەئاسانی هێزەكەیان داخڵی هەرێم بكەن و لەو ناوچە سنوریانە جێگیریان بكەن".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - May 28 2019 4:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.