هەواڵ
لەسەر دابەشکردنی موچە وەزارەتی دارایی روونکردنەوە دەدات
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم دابەشکردنی موچەی چەند وەزارەتێکی دیکە لە هەفتەی داهاتوودا رەتدەکاتەوە و بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەSNNدراوە هیچ پارەیەک لەبەردەست نییە تاوەکو موچەی پێبدرێت.


دەنگۆی دابەشکردنی موچەی چەند وەزارەتێک بڵاودەکرێتەوە و بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی دارایشەوە بەSNNدراوە، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمەوە هیچ بڕە پارەیەک دابیننەکراوە بۆ وەزارەتی دارایی و هاوکات بەغداد تاوەکو ئەمڕۆ پارەی رەوانە نەکردوە، بۆیە ئەو زانیاریانەی بڵاوکراوەتەوە رەسمی و دروست نین و دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی دیکە دەکەوێتە دوای جەژنی رەمەزان.

بەدواداچوونەکانی SNN بەردەوام دەبێت و هەر زانیارییەکی رەسمی لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگی سێی 2019ی وەزارەت و دەستەکان دەستکەوت بڵاویدەکاتەوە.


SNN:

محه‌مه‌د حیكمه‌ت

  3 مانگ پێشتر - May 31 2019 5:13PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.