هەواڵ
جەژنانەكەی بەغدا هەرێمیش دەگرێتەوە...كاتی دابەشكردنەكەی ڕاگەیەنرا
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت: پێدانی جەژنانە بە فەرمانبەرانی سەر بە دەستەی گشتی ئاودێری پرۆژەكانی عێراق، فەرمانبەرانی هەرێمیش دەگرێتەوەو لەدوای جەژن پارەكە لەهەرێم دابەشدەكرێت.

دەستەی گشتی ئاودێری پرۆژەكانی عێراق، بڕیاریداوە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، بڕە پارەیەك وەكو جەژنانە بەسەر فەرمانبەرەكانی دابەشبكات، كە بۆ هەڵگرانی بروانامەی بكالۆریس بڕەكەی 100 هەزار دینارە و فەرمانبەرانی دیكەی هەمیشەیی 75هەزار دینارە.

ئەكرەم ئەحمەد، بەرێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: جەژنانەكەی بەغدا، فەرمانبەرانی هەرێمیش دەگرێتەوە، چونكە میلاكیان لەسەر حكومەتی فیدراڵییە.

رونیشیكردەوە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ڕایگەیاندووە، جەژنانەكە ئەو فەرمانبەرانەی هەرێمیش دەگرێتەوە كە موچەیان لەبەغداوە بۆ دابیندەكرێت.

بەرێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم، ئاماژەی بەوەشكرد چاوەرواندەكرێت لەدوای جەژنی رەمەزان، پارەكە رەوانەی هەرێم بكرێت و بەسەر فەرمانبەرانی بەنداوەكان دابەشبكرێت.


SNN:

سامان بەختیار

 3 هەفتە پێشتر - Jun 1 2019 6:29PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.