هەواڵ
ئاگرێكی گەورە كەوتەوە .. كارەسات روودەدات
كەمێك لەمەوبەر لەلایەن دەستێكی نادیارەوە ئاگر لەگەنم و جۆی جوتیارانی كورد لەچەند گوندێكی دەشتی نەینەوا بەردراو وتەبێژی مەڵبەندی موسڵی یەكێتییش رایدەگەیەنێت: بەهۆی ئاگرەكەوە هەزاران دۆنم گەنم سوتاوەو ئەگەر ئاگرەكەش بەردەوام بێت لەوانەیە گوندەكانی دیكەش بگرێتەوەو كارەسات رووبدات.

غەیاس سورچی وتەبێژی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: كەمێك لەمەوبەر لەلایەن دەستێكی نادیارەوە ئاگر بەردرایە گەنم و جۆی چەندین گوندی سەر بەناحیەی باشیك لەدەشتی نەینەوا، كە سەرجەمیان كوردنشینن.

وتیشی: "تیمەكانی ئاگركوژێنەوەو هاووڵاتیانیش لەهەوڵی كۆنتڕۆڵكردن و كوژاندنەوەی ئاگرەكەدان".

راشیگەیاند: ئەوەندەی ئێمە ئاگادار بین بەهەزاران دۆنم زەوی ئاگری تێبەربووەو تائێستاش نەتوانراوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت، ئەگەر بەردەوام بێت رەنگە گوندەكانی دیكەش بگرێتەوەو كارەسات رووبدات.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 2 هەفتە پێشتر - Jun 6 2019 3:11PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.