هەواڵ
گۆڕانكاری لەپێدانی كارەبای نیشتمانی دەكرێت .. بەفەرمی راگەیەنرا
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە كە بەهۆی راگرتنی سەرجەم وێستگەكانی غازی هەولێر كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست SNN كەوتووە، "وەزارەتی كارەبا ئاگاداری هاونیشتمانیانی كردۆتەوە كە  ئەمڕۆ رێكەوتی 6/6/2019 سەعات 3ی پاش نیوەڕۆ بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە كە لەئەنجامی سوتانی پوش و پاوان لەناوچەی پیرداود لەنزیك وێستگەی هەولێری غازی، ئەمەش بووەهۆی راگرتنی تەواوی یەكەكانی وێستگەكەو بڕینی سەرچاوەی غازی سروشتی لەوێستگەكە".

هەر لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، "بەمەبەستی رێگرتن لەئەگەری كەوتنەوەی هەر رووداوێكی لەناكاو كە ببێتەهۆی زیانگەیاندن بەوێستگەكەو تەواویی سیستەمی كارەبا، بەمەش كاتەكانی بوونی كارەبا تا كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكە كەم دەبێتەوە، ئەو كات بەرنامەی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە".


SNN:

بەشی هەواڵ

 2 هەفتە پێشتر - Jun 6 2019 7:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.