هەواڵ
بۆ 2020 بەمشێوەیە موچەو بودجە ڕەوانە دەکرێت
ڕونکردنەوە لەبارەی ناردنی بودجەو موچە لەبەغداوە بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەدرێت، لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت، "چاوەڕواندەکرێت بۆ ساڵی داھاتوو ناردنی پارەی تەرخانکراو بۆ ھەرێم لەوەی ئەمساڵ ھەیە باشتربێت".

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەیەکی تایبەتەوە لەئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بەSNN دراون، "بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی موچەو بودجەو پشکی ھەرێم، پێویست بەڕێکەوتنی نوێ لەنێوان ھەرێم و بەغدا دەکات، ئەوەش پەیوەستە بەپێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمەوە".

بەوتەی سەرچاوەکە، "ھەرێم ھەوڵدەدات ئەو کێشانەی لەگەڵ بەغدا ھەیەتی لەڕێگەی دانوستان و گفتوگۆوە چارەسەری بکات، ئیتر بەڕادەستکردنی نەوتی ھەرێم یاخود بەگێڕانەوەی بەشێکی بودجەی ھەرێم وەکو ئەوەی ئەمساڵ ھەیە کاری پێبکرێت".

لای خۆیشیەوە ھێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "دوای ھەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆکی ھەرێم، ئەو دەکەوێتە گفتوگۆو دانوستان لەگەڵ حکومەتی عیراق تایبەت بەناردنی شایستەی دارایی لەساڵی ٢٠٢٠دا کە ھەوڵدەدرێت ناردنی ئەو پارەیە بۆ ساڵی داھاتوو تایبەت بەھەرێم یەکلابکرێتەوە".

وتیشی:"ئەوەی دەمێنێتەوە پەیوەستە بەھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠، ئەویش ئاخۆ بەغدا کرێی کۆمپانیا نەوتیەکانی ھەرێم دەنێرێت یاخود نا، ئەوەش لەدانوستانەکاندا یەکلادەکرێتەوە".

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی باسی لەوەشکرد، "ھەوڵدەدرێت بۆ ساڵی داھاتوو ناردنی پارەی تەرخانکراو بۆ ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی ئەمساڵ بێت یاخود باشتربێت لەوەی کە ئەمساڵ لەیاساکە جێگیرکراوە".

ئاشکراشیکرد، "وەزارەتی دارایی و پلاندانانی عێراق ھەر ھەنگاوێک تایبەت بەئامادەکردنی پڕۆژە بودجەی ٢٠٢٠ بگرێتەبەر بەھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی ھەرێم دەبێت".


SNN:

سامان بەختیار

 2 هەفتە پێشتر - Jun 7 2019 10:02AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.