هەواڵ
ھەواڵێکی بەپەلە لە یەکێتییەوە... بەفیتی وڵاتان کێشە دروستدەکەن
بەرپرسێکی یەکێتیی لەسنوری پارێزگای کەرکوک ھۆشداری لەپەیڕەوکردنی سیستمی سەربازی لەسنوری پارێزگاکە دەدات و ڕاشیدەگەیەنێت، "ئەو سیستمە دامەزراوەکانی حکومەتی لەشارەکە دوچاری ئیفلیجبون کردوە".

ڕەوەند مەلا مەحمود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی بەSNNی ڕاگەیاند، "ئێستا پەیڕەوکردنی سیستمی سەربازیی و عەسکەرتاریەت لەشاری کەرکوک، کێشەی بۆ ڕاییکردنی کاری فەرمانگە حکومیەکان دروستکردوە".

وتیشی:"بەشێک لەوکەسانەی لەپێکھاتە جیاوازەکانن و قسە لەسەر پێکھاتەی تورکمان لەکەرکوک دەکەن، لەبنەڕەتدا ماڵیان لەشاری بەغدایەو دەیانەوێت شەقامی کەرکوک بەئاراستەیەکدا بجوڵێنن کە کێشەو ئاژاوە دروستبکەن، لەکاتێکدا خۆیان لەگەڵ خەڵکی کەرکوکدا نین".

ئەو بەرپرسەی یەکێتی مەترسیەک لەسەر شارەکە ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، "لەناو بازاڕی شارەکە کورد، عەرەب و تورکمان بونی ھەیەو ھیچ کێشەیەکیان بەیەکەوە نییە، پێکەوە کاردەکەن و ھیچ پێکدادانێک لەنێوان ھاوڵاتیان و جەماوەردا ڕوینەداوە، بەڵام چەند کەسێک لێرەو لەوێ و بەفیتی وڵاتان کێشە لەشارەکە دروستدەکەن".


SNN:

شادان حەسەن

 2 هەفتە پێشتر - Jun 7 2019 11:04AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.