هەواڵ
بڕیارێك لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانەوە جێبەجێ دەكرێت
لە سبەینێوە بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانلەبارەی زیادكردنی دەوامی فەرمانگەكان، دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوەو پارێزگاری سلێمانیش رایدەگەیەنێت: بڕیارەكە وەكو خۆی جێبەجێدەكرێت و هەموو فەرمانگەیەكیش دەبێ پێیەوە پابەند بێت.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: هەموو فەرمانگەو دامەزراوەیەكی حكومی، دەبێت بەو بریارەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە پابەندبن، كە تایبەتە بە ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران.

وتیشی: بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران، لە دوای كۆتایی هاتنی پشووی جەژنی رەمەزانەوە جێبەجێ دەكرێت و دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام مافی خۆیشیانە داوای مۆڵەت بكەن، كە بەگوێرەی یاسا بۆیان دەستبەركراوە.

لای خۆشیەوە، خەلیل عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: بریارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانمان بەدەست گەیشتووە، كە سەرجەم فەرمانبەران دەگرێتەوەو ئێمەش گشتاندنمان بۆ فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت كردووە.


SNN:

سامان بەختیار

 2 هەفتە پێشتر - Jun 8 2019 7:01PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.