هەواڵ
ئه‌م دوو حزبه‌ش خۆیان یه‌كلاكرده‌وه‌
كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوی ئیسلامی بۆ به‌شداریكردن له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی ڕاسپاردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم خۆیان یه‌كلاكرده‌وه‌.

د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "سه‌رباری‌ بونی‌ تێبینیه‌كی‌ زۆر له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ، به‌ڵام له‌كۆبونه‌وه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر تێبینیه‌كانمان ده‌كه‌ین و ده‌یانخه‌ینه‌ڕوو، بۆیه‌ به‌شدارده‌بین".

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ به‌دریه‌ ئیسماعیل ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ SNN ڕونكرده‌وه‌، "ئێمه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌ی فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ین".

ئه‌مڕۆ 11ی 6ی 2019 په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی مه‌سرور بارزانی وه‌ك كاندیدی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كۆده‌بێته‌وه‌و فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیش بڕیاریداوه‌ به‌شداریی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بكات.


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 2 هەفتە پێشتر - Jun 11 2019 11:05AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.