هەواڵ
ئاگاداریه‌ك بۆ هاوڵاتیان.. جرج و مشكی تێدابوو
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سلێمانی كارگه‌یه‌كی شیرینییان داخست و ئاشكراشیده‌كات، " مشك و جرج له‌پێكهاته‌ی دروستكردنی شیرینیه‌كه‌دا هه‌بووه‌".

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ SNN نێردراوه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی 6ی 2019، سه‌ردانی كارگه‌ی شیرینی (یه‌ڵدا)یان له‌شه‌قامی مه‌وله‌وی كردووه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ كارگه‌كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن به‌ گشتی و ته‌ندروستی به‌تایبه‌ت نه‌بووه‌.

ئه‌وه‌شیی ئاشكراكردوه‌، " له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌، له‌ناو ئه‌و كاكڵه‌ گوێزه‌و كونجییه‌ی له‌كاتی ئاماده‌كرنی شیرینیه‌كاندا به‌كاریده‌هێنێت بڕێكی زۆر پاشه‌رۆی قرتێنه‌ره‌كان (مشك و جرج)ی تێدابووه‌ئه‌و كه‌سانه‌شی له‌و كارگه‌كه‌ كاریان كردوه‌ گرنگییان به‌ پاك ڕاگرتنی شوێنه‌كه‌ نه‌داوه‌،  له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی كاركردن".

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقیه‌ت له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ باس له‌وه‌شكردوه‌، " له‌كارگه‌ی شیرنی (یه‌ڵدا)دا ده‌ست به‌سه‌ر (15) كیلۆ گرام كونجی، (10) كیلۆگرام شه‌كر، (5) كیلۆگرام كاكڵه‌ ‌گوێز و (15) كیلۆگرام شیرینی كۆن و خراپ بوو له‌گه‌ڵ دوو قوتو تام و ڕه‌نگ ماوه‌ به‌سه‌رچوودا گیراو.

سه‌باره‌ت به‌سزای سه‌ر كارگه‌كه‌ش، ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕوو، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كارگه‌ی شیرینی یه‌ڵدا داده‌خرێت و ته‌واوی ئه‌و مادده‌ خۆراكیانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نی شوێنه‌كه‌ش روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 2 هەفتە پێشتر - Jun 11 2019 11:36AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.