هەواڵ
گۆڕان ورده‌كاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ورده‌كاری‌ ته‌قه‌كردن له‌مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌گردی‌ زه‌رگه‌ته‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، ئاشكراشیده‌كات، "به‌هۆی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌وه‌ پاسه‌وانێكمان شه‌هیدبوه‌".

میدیای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویكرده‌وه‌، كاتژمێر (1:30) به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ته‌قه‌یان له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گردی‌ زه‌رگه‌ته‌ی‌ سلێمانی كردو پاسه‌وانه‌كانی مه‌كۆی گۆڕانیش به‌توندی وه‌ڵامی ته‌قه‌كه‌ره‌كانیان داوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، "به‌هۆی ته‌قه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌وه‌ پاسه‌وانێكی خۆبه‌خشی مه‌كۆی سه‌ره‌كی كه‌ پیشه‌ی پۆلیسه‌ به‌ناوی (ڕێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید بوه‌".

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وێڕای هاوخه‌می بۆ شه‌هیدبونی پاسه‌وانه‌كه‌یان، داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جدی و بێلایه‌ن ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردن و دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌و ڕوداوه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 2 هەفتە پێشتر - Jun 11 2019 11:37AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.