هەواڵ
پۆلیس ڕاستیه‌كانی‌ ته‌قه‌كردن له‌گۆڕان ئاشكراده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ورده‌كاری ته‌قه‌كردن له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوده‌كاته‌وه‌و زانیاری‌ له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، ئاشكراشیده‌كات، "كێشه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌رده‌م مه‌كۆی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ ڕویداوه‌و به‌هیچ جۆرێك ته‌قه‌ له‌گۆڕان نه‌كراوه‌".

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ SNN نێردراوه‌ تێیدا هاتوه‌ ((كاتژمێر (1:30) خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو، گرژیی و ئاڵۆزی كه‌وتۆته‌ نێوان كۆمه‌ڵێك چه‌كدارو پاسه‌وان (سكیورتی) نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه‌ كه‌ چه‌كداره‌كان ویستویانه‌ به‌زۆر بچنه‌ ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌و هێرشیانكردۆته‌سه‌ر سكیورتیه‌كان)).

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ ته‌قه‌ دروستبوه‌ له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه‌و دور بوه‌ له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.

ئه‌وه‌شی ڕونكراوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی‌ ته‌قه‌كانه‌وه‌ هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی‌ (ڕ،ف) برینداربوه‌و ده‌ستبه‌جێ‌ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌و برینداره‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

پۆلیسی سلێمانی ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه‌ ته‌قه‌ له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرابێت، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسیش ده‌ركه‌وتوه‌ به‌هیچ جۆرێك ته‌قه‌ له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌كراوه‌و ته‌نها كێشه‌كه‌ له‌نێوان چه‌كداره‌كان و سكیورتی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بوه‌".

پۆلیس ته‌ئكیدیكردۆته‌وه‌، "له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و له‌داهاتوشدا ته‌واوی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان بۆ هاوڵاتیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 2 هەفتە پێشتر - Jun 11 2019 1:45PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.