هەواڵ
ڕێكه‌وتنێكی یه‌كێتی و پارتی جێبه‌جێكرا..به‌فه‌رمی واژۆكرا
ڕێكه‌وتنێكی هه‌ردوو فراكسیۆنی یه‌كێتیی و پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خرایه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و به‌نوسراویش واژۆكرا، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش ورده‌كاری ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌و شێوازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان ده‌خاته‌ڕوو.

كورده‌ی هاشم جیهاز ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "جێگرو سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌پشكی شیعه‌كان بوو، به‌ڵام دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیان، له‌پۆستی پۆستی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ سازشیان كرد".

وتیشی:"پێشتر فراكسیۆنی یه‌كێتی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی كردبوو، ڕێكه‌وتن له‌نێوانیان ئه‌نجامدرابوو كه‌ پۆستی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ له‌نێوان هه‌ردولا دابه‌شبكرێت، به‌جۆرێك نیوه‌ به‌نیوه‌ به‌ڕێوه‌ببرێت له‌و ماوه‌ی كه‌ ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ماوه‌".

جه‌ختیشی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو فراكسیۆنی یه‌كێتی و پارتی كرده‌وه‌و ئاشكرایكرد، "به‌نوسراوی فه‌رمی ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان خسته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن هدار زوبێر په‌رله‌مانتاری پارتی پۆستی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت، منیش وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی پۆستی بڕیارده‌ری لیژنه‌كه‌ وه‌رده‌گرم".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، "دوای دوو ساڵی دیكه‌ش پۆسته‌كانمان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ین و من جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌و په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتیش، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی شه‌هیدان وه‌رده‌گرێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ به‌نوسراوی فه‌رمی كراوه‌و هه‌ردولاش واژۆمان له‌سه‌ركردوه‌، كه‌ وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكرێت".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 2 هەفتە پێشتر - Jun 11 2019 2:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.