هەواڵ
پێشمەرگەو هێزێكی شەڕكەری ئەمریكی دەستیان پێكرد..گوندێك كۆنترۆڵكرا
هێزەكانی پێشمەرگەو ئەمریكییەكان بەهاوبەشی ئۆپەراسیۆنێك بۆ سنورەكانی قەزای خورماتوو ئەنجامدەدەن، بەگوێرەی زانیاریەكانیش، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە نەهێشتنی جموجۆڵەكانی داعشە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەیەكی ئەمنیەوە بەSNN دراون، لەدوو ڕۆژی ڕابردودا لیوای كۆماندۆی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكییەكان ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ گوندی (قوڕی چای) لەخورماتوو ئەنجامدا بەمەبەستی بنبڕكردنی تیرۆریستانی داعش، لەئەنجامیشدا توانیویانە گوندەكە كۆنترۆڵ بكەنەوەو جموجۆڵی تیرۆریستانیان نەهێڵن.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، تیرۆریستانی داعش لەگوندەكانی (شۆراو، قوڕیچای، گوڵم كەوە، غەڕڕەو قوراجی)ی و چەند ناوچەیەكی دەوروبەری ئەو گوندانە بونیان هەبوە كە ژمارەی سەرجەمیان (50 بۆ 60) چەكداری تیرۆریست بونە.

لەزانیاریەكاندا ئەوەشخراوەتەڕوو، هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرزاییەكانی گوندی زنانە ئامادەییان هەیە، ئامادەن بۆ هەر ڕوبەڕبونەوەیەكی تیرۆریستان، بەڵام تائێستا داعش مەترسیەكی گەورەی دروستنەكردوە.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 2 هەفتە پێشتر - Jun 11 2019 3:37PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.