هەواڵ
گۆڕان دیاریكردنی كاندیدەكانی دوادەخات
مەسرور بارزانی راسپێردراوی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، سەردانیكردنی لایەنەكان بۆ وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدەكانیان دەستپێدەكات، ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕانیش ڕایدەگەیەنێت: "تا ئێستا ناوی سەرجەم كاندیدەكانمان یەكلانەكردۆتەوە".

چالاك موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان، بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا كاندیدەكانی گۆڕان بۆ ئەو پۆست و پشكانەی لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بەریدەكەوێت، یەكلانەكراوەتەوەو سەرجەمیان دیارینەكراون.

سەبارەت بەڕادەستكردنی لیستی ناوی كاندیدەكانیشیان بەمەسرور بارزانی كاندیدی پارتی بۆ سەرۆكایەتی كابینەی نۆیەم، چالاكی موهەندیس وتی:" لەسبەینێوە مەسرور بارزانی ڕادەسپێردرێت و لەماوەی كەمتر لەمانگێكدا دەتوانێت كابینەكەی پێكبهێنێت و وەزیرەكان سوێندبخۆن، بۆئەو مەبەستەش سەردانێكی سەرپێیانەی لایەنە سیاسییەكان دەكات و كاتی زۆری ناوێت، چونكە پێشتر لەسەر بەرنامەی سیاسی و پۆستەكان لەگەڵ پارتی ڕێكەوتووین".

زانیاری زیاتری لەگفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسیەكان و كاندیدەكەی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت ئاشكراكردو وتی:"گفتوگۆ لەسەر میكانیزمی دابەشكردنی پۆستەكان بەتایبەت بەڕێوەبەری گشتی و ڕاوێژكارەكان دەكرێت، بەڵام بەگشتی كاك مەسرور كێشەی نییە لەپێكهێنانی حكومەت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 2 هەفتە پێشتر - Jun 11 2019 3:56PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.