هەواڵ
پارتی مەترسییەك لەبارەی كەركوكەوە بڵاودەكاتەوە
پارتی دیموكرات مەترسییەك لەبارەی بوونی كەسانی سەر بە داعش لەناو دامودەزگاكانی حكومەتی خۆجێی كەركوك بڵاودەكاتەوە، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگاكەش، مەترسی لەو جۆرە ڕەتدەكاتەوەو ڕاشیدەگەیەنێت: داعش توانای نەماوەو ئەوەی لەدەرەوەی شاریش دەكرێت، پەیوەندی بەململانێی كۆنەوە هەیە".

ئازاد جەباری، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بە SNNی ڕاگەیاند: گروپی تیرۆریستی داعش لەدوای ئازادكردنی شارەكانی عیراق، ڕۆڵێكی ئەوتۆی نەماوە، بەڵام خەڵكیان هەیەو جموجۆڵیان دەستپێكردۆتەوە، ئەمەش هیچ مەترسییەك لەسەر كەركوك دروست ناكات.

ئازاد جەباری كە ئەندامی یەكێتییە لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ڕەتیشیكردەوە مەترسی گەورە لەسەر كەركوك هەبێت و وتی:"داعش 16 جار هێرشیكردە سەر شارەكەو نەیتوانی داگیری بكات، چونكە پێشمەرگەو ئاسایشێكی تۆكمەی هەبوو، بەڵام ئێستا سەربازانی سوپای عیراق ئەزموونی ناوشارو هەواڵگرییان نییە، دەبێت پێشمەرگە لەگەڵ پۆلیسی عیراقی ڕۆڵیان هەبێت.

لەبارەی لێدوانێكی شاخەوان عەبدوڵڵا پەلەمانتاری پێشووی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، كە بەمیدیای حزبەكەی ڕاگەیاندبوو داعش لەناو دامودەزگاكانی كەركوك بوونی هەیەو مەترسییان لەسەر شارەكە دروستكردووە، ئازاد جەباری وتی:" جۆرێك لەدیموكراسی هەیەو هەموو كەس دەتوانێت قسە بكات، بەڵام ئەو قسەیە ڕاستییەكی تێدا نییە، چونكە داعش ئەگەر هەبێت لەدەرەوەی شارەكان و لەگوندەكانن و توانایان نییە، كۆمەڵێك شت دەكرێن لەدەوروبەری كەركوك پەیوەستە بەململانێی كۆنەوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 2 هەفتە پێشتر - Jun 11 2019 4:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.