هەواڵ
كۆتا نرخی دراوەكان و نەوت
ئێوارەی ئەمڕۆ 11ی 6ی 2019، لەكاتی داخستنی دەرگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەهەرێمی كوردستان، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عیراقی بەرزبۆوەتەوە نرخی نەوتیش لەبازاڕەكانی جیهاندا گەیشتە سەروو 63 دۆلار.

نوسینگەی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان لەشاری سلێمانی نرخی دراوەكانی بۆ SNN ئاشكراكرد، كە بەمشێوەیەیە:

100دۆلاری ئەمریكی 120 هەزارو 350 دینار.

100یۆرۆ 135 هەزار دینار.

100پاوەن 151 هەزارو 500 دینار.

100هەزار تمەنی ئێرانی 9 هەزارو 500 دینار.

100لیرەی توركی 21 هەزار دینار.

بەیانی ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بوو بە 120 هەزارو 300 دینار.

لەلایەكی دیكەشەوە، بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی ئاشكراكردووە، بەشێوەیەك كە ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ (63) دۆلارو (37) سەنت بەرزبۆتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ بە (62) دۆلارو (74) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
 


SNN:

بەشی هەواڵ

 2 هەفتە پێشتر - Jun 11 2019 5:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.