هەواڵ
شارەوانی سلێمانی پرۆژەیەك ئەنجام دەدات
شارەوانی سلێمانی پرۆژەی ئاودان و خزمەتكردنی دارەكانی بلواری هەردوو شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودو شەقامی سلێمانی – تاسڵوجە، بە كۆمپانیایەك دەسپێرێت، جێگری سەرۆكی شارەوانیش رایدەگەیەنێت: تا ئەوكاتەی كۆمپانیاكە دەستبەكاردەبێت، بودجە لەشارەوانی دابین دەكەین و نایەڵین دارەكان وشك ببن.

ئاكۆ عەلی، جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: بەهۆی نەبوونی كرێكارەوە، ماوەی چەند ساڵێكە خزمەتكردنی پاركی هەواری شارو  بلواری شەقامی مەلیك مەحمودو شەقامی سلێمانی – تاسڵوجە، دراوە بەكۆمپانیا، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ساڵی رابردوو رەزامەندی خەرجكردنی پارەكە درەنگ گەڕایەوەو پارەكەی بۆ كرێی شەش مانگی ئەمساڵ خەرجكرا.

وتیشی: "ئەمساڵیش رەزامەندی وەزارەت و تەواوبوونی كاری تەندەرین كەوتە مانگی (4 بۆ 5)و ماوەی 10 بۆ 15 رۆژی دیكەمان پێویستە بۆئەوەی ئەو كۆمپانیایەی كارەكەی بۆ دەرچووە، دەستبەكاربێت".

راشیگەیاند: بۆئەوەی دارەكان وشك نەبن، تا ئەوكاتەی كۆمپانیاكە دەستبەكار دەبێت، بودجەیەك لەشارەوانی تەرخانكراوەو ژمارەیەك لەكارمەندان و ئەو كۆمپانیایانەی كاری خۆڵ و خاشاك دەكەن، بەشێوەی ئۆڤەر تایم، ئاوی ئەو شوێنانە دەدەن.

جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی دەڵێت: "ئێستا بۆ ماوەی 10 رۆژی دیكەش بودجەیەكی دیكەمان دابینكردووە، نایەڵین وشك بێت و ئاوی دەدەین، تاوەكو ئەو ماوەیە تەواو دەبێت یان ئیحالەی كۆمپانیاكە دەكرێت یاخود هەموو 10 رۆژ جارێك بودجە لەشارەوانییەوە دابین دەكەین بۆئەوەی وشك نەبێت.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 2 هەفتە پێشتر - Jun 11 2019 5:27PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.