هەواڵ
یەكێتی لەبارەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانەوە دوا هەڵویستی ڕاگەیاند
یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەدات و سەركردایەتیەكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: هەركاتێك دڵنیابووینەوە كە پارتی هاوكارمان دەبێت لەیەكلاییكردنەوەی پرسەكانی كەركوك و بەغدا، ئێمەش پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرین.

ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا كێشەكانی یەكێتی و پارتی بەرەو چارەسەربوون دەچێت و ئەو گرفتانەی لەماوەی رابردوودا هەبوو، هەوڵدەدرێت چارەسەری بنەڕەتی بۆ بدۆزرێتەوە.

رونیشیكردەوە، هەرچەندە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەگوێرەی ئەو رێكەوتنانەی لەنێوان یەكێتی و پارتیدا كراوە، پشكی یەكێتییە، بەڵام هەر كاتێك دڵنیابووینەوە كە پارتی هاوكار دەبێت لە چارەسەركردنی پرسی كەركوك و بەغدا، ئێمەش ئامادەین پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرین.

ئەو سەركردایەتیەی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەگەڵ ئەوەی ئێستا كێشەكان بەرەو چارەسەربوون دەڕوات، بەڵام ئێمە چاوەڕوان دەكەین پۆستی پارێزگاری كەركوك و وەزارەتی داد یەكلابێتەوە، كە ئەوەش بڕیاری سەركردایەتییە ئەوكات یەكێتی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەردەگرێت.


SNN:

سامان بەختیار

 2 هەفتە پێشتر - Jun 11 2019 6:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.