هەواڵ
عادل عەبدولمەهدی شێوازی لابردنی لە پۆستەكەی ئاشكرا دەكات
سەرۆك وەزیرانی عیراق روونكردنەوە لەبارەی هەوڵەكان بۆ لەسەركارلابردنی دەدات و راشیدەگەیەنێت: بەر لە كۆتایی هاتنی وەرزی یاسادانانی پەرلەمان، دەبێ كابینەی حكومەت تەواوبكرێت و ئەو وەزارەتانەی ماونەتەوە پڕبكرێنەوە.

عادل عەبدولمەهدی، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، كە ئەمڕۆ 11ی 6ی 2019 لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەڕێوەچوو، رایگەیاند: هیچ هەوڵێك بە ئاراستەی لابردنم لە پۆستەكەم لە ئارادا نییەو گۆڕینی سەرۆكی حكومەتیش لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەرانە.

لەبارەی پڕكردنەوەی پۆستی ئەو وەزارەتانەی كە تائێستا بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنەكان بە بەتاڵی ماونەتەوە، سەرۆك وەزیرانی عیراق وتی: بەر لە كۆتایی هاتنی وەرزی یاسادانانی پەرلەمان، دەبێ كابینەی حكومەت تەواوبكرێت.


SNN:

بەشی هەواڵ

 2 هەفتە پێشتر - Jun 11 2019 7:46PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.