هەواڵ
هەولێر.. هاوڵاتییەك كوژرا
لەشاری هەولێر لەئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل، شۆفێری یەكێك لەو ئۆتۆمبیلانە شۆفێرەكەی تر دەكوژێت، پۆلیسی شارەكەش لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات.

عەمید عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە SNNی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 11ی 6ی 2019 بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل لە یەكێك لە شەقامەكانی هەولێر، دەمەقاڵێ لەنێوان هەردوو شۆفێرەكە دروستبوو، بەو هۆیەشەوە یەكێك لە شۆفێرەكان تەقە لە شۆفێرەكەی دیكە دەكات.

وتیشی: لێكۆلێنەوە لە رووداوەكە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستی پێكردوە و بەردەوامە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست SNN كەوتووە، هاوڵاتییەكە 5 فیشەكی بەركەوتووەو بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.


SNN:

سامان بەختیار

 2 هەفتە پێشتر - Jun 11 2019 8:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.