هەواڵ
سەركردایەتیەكی یەكێتیی زانیاری ئاشكرادەكات..بەرەو ڕێكەوتن دەچن
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی ئەنجامدانی ڕێكەوتنی پێشوەختەو وەرگرتنی بەڵێن لەپارتی بەر لەبەشداریكردنیان لەڕێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم ڕونكردنەوە دەدات، سەركردایەتیەكیش ڕایدەگەیەنێت، "دۆخەكە بەرەو ڕێكەوتن و تەبایی دەچێت".

مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەSNNی ڕاگەیاند، "هەرچەندە ئاگاداری وردەكاری گفتوگۆو ڕێكەوتنەكان نیم كە لەدانیشتنەكانی نێوان یەكێتیی و پارتی كراون، بەڵام كۆمەڵێك گفتوگۆ كراوە لەنێوان ئەو ئەندامانەی بەشداریان لەڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم كردوەو لەخۆوە بەشداریان نەكردوە".

كادیرو ئەندامانی یەكێتیی گلەیی ئەوەیان هەیە بەبێ‌ وەرگرتنی هیچ بەڵێن و جێبەجێكردنی هیچ بڕگەیەكی ڕێكەوتنەكەی نێوانیان لەگەڵ پارتی، یەكێتیی بەشداریی مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێم كردوە.

لەو ڕوەشەوە مستەفا چاوڕەش ئاشكرایكرد، "ئەمڕۆش كە مەسرور بارزانی ڕاسپێردراوە بۆ پێكهێنانی حكومەت، دەبێت برادەرانی یەكێتی گفتوگۆیان لەسەر دانانی پارێزگاری كەركوك كردبێت، بەڵام كام كاندید ڕەزامەندی لەسەر دەدرێت ئەوە دیارنییە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە دۆخەكە بەرەو ڕێكەوتن و تەبایی و ئاسایبونەوەی پەیوەندیەكان دەچێت".


SNN:

شادان حەسەن

 2 هەفتە پێشتر - Jun 11 2019 9:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.