هەواڵ
لەبەغداوە بڕیار لەبارەی كەركوكەوە دەدرێت
لەكۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا خوێندنەوەی یەكەم و پێشكەشكردنی راپۆرت لەسەر هەمواری پرۆژە یاسای تایبەت بە هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجامدرا و پەرلەمانتارێكی یەكێتیش رایدەگەیەنێت: سەرباری ئاستەنگ و رێگرییەكان، چاوەڕوان دەكرێت پرۆسەكە لە پارێزگای كەركوكیش ئەنجامبدرێت.

ئارەزوو مەحمود، پەرلەمانتاری یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران بە SNNی راگەیاند: لە دانیشتنی ئەمڕۆ 11ی 6ی 2019ی ئەنجومەنی نوێنەراندا،  خوێندنەوەی یەكەم و راپۆرت لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاگان ئەنجامدرا.

وتیشی: بەر لەدانیشتنەكە، قسە زۆر لەسەر ئەوە كرا كە هەلبژاردن لە كەركوك ئەنجامنەدرێت، ژمارەیەك لە نوێنەرانی پێكهاتەی عەرەب و توركمانیش لە پەرلەمان، داوای پێداچوونەوەیان بە تۆماری دەنگدەران دەكرد، بەتایبەت كە بەهانەیان ئەوەیە لەبایۆمەتری و نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەراندا، كورد رێژەیەكی بەرچاو لە شاری كەركوك لە پێشی پێكهاتەكانی دیكەوەیە.

ئاشكراشیكرد هەموو ئاڕاستەكان بۆ ئەوەن هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەی عیراقدا ئەنجامبدرێت، وتی: بەڵام دواجار بڕیاری سیاسی كاریگەری لەسەری ئەو پرۆسەیە لە كەركوك دەبێت و یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش لەگەڵ ئەوەیە هەڵبژاردن لە پارێزگای كەركوك ئەنجامبدرێت و هیچ گرفتێكیشی لەو داواكارییانە نییە كە لەبارەی تۆماری دەنگدەرانیشەوە دەخرێتەرو.


SNN:

سامان بەختیار

 2 هەفتە پێشتر - Jun 11 2019 9:29PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.