هەواڵ
خۆپیشاندان له‌هه‌ولێر ده‌كرێت .. بایكۆتی ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌ت، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌هه‌لێر خۆپیشاندانێكی سه‌رتاسه‌ریی ده‌كه‌ن، نوێنه‌ری مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌كه‌لاریش رایده‌گه‌یه‌نێت: مۆڵه‌تێك به‌حكومه‌ت ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی فه‌رمانی دامه‌زراندنمان بۆ ده‌ربكات، ئه‌گه‌رنا بایكۆتی تاقیكردنه‌وه‌كان و سه‌ره‌تای ده‌وام ده‌كه‌ین.

دیار عه‌لی، نوێنه‌ری مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌ قه‌زای كه‌لار، به‌ SNNی راگه‌یاند: وه‌كو مامۆستایانی گرێبه‌ست ئاماده‌كاریمان كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سرور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، خۆپیشاندانێك له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێبكخه‌ین.
وتیشی: "داوا له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، فه‌رمانی دامه‌زراندن بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانی گرێبه‌ست ده‌ربكات، كه‌ ماوه‌ی (پێنج بۆ شه‌ش) ساڵ خزمه‌تمان هه‌یه‌، له‌كاتێكدا به‌پێی یاسا له‌دوای سێ ساڵ فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست ده‌كرێت به‌هه‌میشه‌یی".
راشیگه‌یاند: ماوه‌یه‌ك وه‌ك مۆڵه‌ت ده‌ده‌ین به‌حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه‌ بدات، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامنه‌دراینه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ رێكاری دیكه‌ ده‌گرینه‌به‌ر، كه‌ لانیكه‌م بایكۆتی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌م و سه‌ره‌تای ده‌وامی ساڵی نوێی خوێندن ده‌كه‌ین، چونكه‌ پێشتر به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعشه‌وه‌ بێده‌نگ بووین، به‌ڵام ئێستا نه‌ شه‌ڕی داعش ماوه‌و نه‌ قه‌یرانی داراییش هه‌یه‌.
نوێنه‌ری مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌كه‌لار ده‌ڵێت: "له‌ڕێگه‌ی گروپ چاتێكه‌وه‌، سه‌رجه‌م نوێنه‌ره‌كانی مامۆستایانی گرێبه‌ست كه‌ ژماره‌مان نزیكه‌ی (64) نوێنه‌ر ده‌بێت، له‌ هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، شه‌قلاوه‌، سۆران و شاره‌كانی دیكه‌،  قسه‌ده‌كه‌ین و ئاماده‌كاریمان كردووه‌".



SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 هەفتە پێشتر - Jun 12 2019 8:38AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.