هەواڵ
ڕێگری‌ له‌دزینی‌ ئینته‌رنێت ده‌كرێت..زانیاری‌ گرنگ ده‌خرێته‌ڕوو
حكومه‌تی‌ عیراق هۆكاری‌ خاوبونه‌وه‌ی‌ هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێت ئاشكراده‌كات و وه‌زاره‌تی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ عیراقیش چه‌ند زانیاریه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "چه‌ند گرفتێكی‌ ته‌كنیكی ڕویداوه‌و ڕێگریش له‌دزینی‌ كاتژمێره‌كانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ئینته‌رنێت ده‌كرێت".

مێدیاكانی‌ عیراق له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ عیراقه‌وه‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌، "به‌هۆی بچڕان و چه‌ند گرفتێك له‌و كێبڵانه‌ی‌ كه‌ سه‌نته‌ری‌ تایبه‌ت به‌كێبڵی‌ گه‌یاندنی‌ ئینته‌رنێت ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌وڵاتانی‌ ئه‌وروپاوه‌، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی‌ مه‌ده‌نیه‌وه‌ له‌ده‌وڵه‌تانی‌ دراوسێیه‌وه‌ كێشه‌یان دروستكردوه‌".
له‌زانیاریه‌كاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و گرفتانه‌ی‌ له‌گه‌یاندنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ئینته‌رنێتدا هه‌بوه‌ له‌دوو ڕۆژی‌ ڕابردودا، له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ده‌كه‌وێته‌وه‌كارو وه‌كو پێشوی لێدێته‌وه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كارده‌كرێت بۆ دوباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌و چاككردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كێبڵانه‌ی كه‌ عیراق و كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران به‌ئه‌رمینیاو ئه‌وروپاوه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.
باس له‌وه‌شكراوه‌، كارده‌كرێت بۆ به‌رگرتن له‌دزینی‌ كاتژمێره‌كانی‌ ئینته‌رنێت كه‌ زۆركات وا خوێندنه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌كرێت كاتژمێره‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ئینته‌رنێت وه‌كو پێویست نادرێته‌ به‌شداربوان، ئه‌وه‌ش به‌هاوكاری‌ ده‌سته‌ی‌ ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی‌ عیراق و هاوكاری ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و دادگا.



SNN:

به‌شی‌ هه‌واڵ

  2 مانگ پێشتر - Jun 12 2019 9:05AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.