هەواڵ
كۆگایه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌سلێمانی‌ داخرا..بۆگه‌نی‌ كردبوو كرمیشی‌ تێدابوه‌
له‌سلێمانی‌ كۆگایه‌كی‌ گۆشت داخرا كه‌ ته‌واوی خواردنه‌كانی ناوی بۆگه‌نیان كردبوو هاوكات به‌هۆی پیسیه‌وه‌ كرمیشی‌ تێدا بڵاوبۆته‌وه‌، قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانیش ئاشكرایده‌كات، به‌هاوكاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ دایانخستوه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ SNN نێردراوه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتی لیژنه‌ی (یه‌ك)ی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ (ناوشار) ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌بونی كۆگایه‌كی  گۆشت و جگه‌ر له‌گه‌ڕه‌كی سابونكه‌ران كه‌ مه‌به‌ست لێی فرۆشتنیان بوه‌ له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌، لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی ئه‌و كۆگایه‌ی كردوه‌.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، دواتر ده‌ركه‌وت بڕێكی زۆر جگه‌رو گۆشتی خراپبوو كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خراپ هه‌ڵگیرابوو بۆگه‌نیان كردبوو، دوكانه‌كه‌ش به‌هۆی پیسییه‌وه‌ كرمی  تێدابوه‌، هاوكات توانراوه‌ ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر بڕی زیاتر له‌ ٤٠ كیلۆگرام جگه‌رو پارچه‌ی ئاژه‌ڵی گه‌وره‌ گرتوه‌ كه‌ له‌دوكانه‌كه‌یدا بوه‌.
له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه‌ ((هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتی لیژنه‌كه‌ ئه‌و كۆگایه‌ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی تێدا نه‌بوه‌و هیچ مۆڵه‌تێكیشی نه‌بوه‌، دوای چه‌ندینجاریش ئاگاداركردنه‌وه‌و غرامه‌كردن و داخستن به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستی و پیشه‌ییه‌كانه‌وه‌، له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كۆگاگه‌ داده‌خرێت تائه‌وكاته‌ی پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رجه‌كان كاركردن ده‌بێته‌وه‌)).



SNN:

به‌شی‌ هه‌واڵ

 هەفتە پێشتر - Jun 12 2019 10:18AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.