هەواڵ
حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی پێك هێنا.. هێزی سه‌ربازی له‌گه‌ڵدایه‌
لیژنه‌ ئه‌منیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی‌ هه‌رێم بۆ لابردنی پاڵاوتگه‌ نایاساییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پیشه‌سازیی و سامانه‌ سروشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای‌ هه‌ولێریش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌شێك له‌و پاڵاوتگانه‌ به‌رپرسانی باڵایان له‌پشته‌وه‌یه‌".

نافز ناوپردانی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "لیژنه‌كه‌ ئاماده‌یه‌، به‌ڵام ده‌ستی به‌كاره‌كانی نه‌كردوه‌، بڕیاریشوایه‌ به‌زوترینكات ده‌ست به‌هه‌نگاوه‌كانیان بكه‌ن بۆ لابردن و ڕوخاندنی پاڵاوتگه‌كان".
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری دواخستنی پرۆسه‌ی لابردنی‌ پاڵاوتگه‌كانیش ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئاشكرایكرد، "یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه‌ به‌شێكیان خه‌رجیه‌كی زۆریان له‌پاڵاوتگه‌كان خه‌رجكردوه‌، هۆكارێكی دیكه‌ش به‌رپرسانی باڵای ده‌ستڕۆیشتویان له‌پشته‌وه‌یه‌، به‌ڵام به‌پشتبه‌ستن به‌بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رجه‌میان به‌زه‌بری‌ هێز لاده‌برێن".



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Jun 12 2019 11:22AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.