هەواڵ
مەترسییەک بەگوێی حکومەتی ھەرێم دەدرێت.. لەبارەی موچەوە
ھۆشداری توند بە کابینەی نویەمی حکومەتی ھەرێم دەدرێت لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی نەوت لەگەڵ بەغدا، پەرلەمانتارێکی لیژنەی نەوت و وەزەش پەیامێک ئاڕاستەی ھەرێم دەکات و رایدەگەیەنێت"دەبێت حکومەتی ھەرێم تا رۆژی ٣١ی ١٢ی ٢٠١٩ کێشەی نەوت و بودجە لەگەڵ عیراق چارەسەر بکات".

پەرلەمانتارانی شیعە لەھاوپەیمانێتییە جیاوازەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایدەکەن، راستەوخۆ لەدوای پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم، وەفدێکی باڵای ھەرێم سەردانی بەغدا دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەوت و بودجە.

لەوبارەیەوە، د.غالب محەمەد ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەSNNی راگەیاند، دەبێت حکومەتی ھەرێم تا رۆژی ٣١ی ١٢ی ٢٠١٩ کێشەی نەوت و بودجە لەگەڵ حکومەتی عیراق چارەسەر بکات، ئەگەرنا ئەوە ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیە نییە بۆ بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ بڕگەی (ج) جێگیربکات و بەبێ رادەستکردنی نەوت، موچە رەوانەی ھەرێم بکرێت.

وتیشی:"عەرەبە شۆڤینیەکانی ناو پەرلەمان کاری جددی دەکەن کە لەئەمساڵدا موچەی فەرمانبەران ببڕدرێت، بەڵام ناتوانن ئەو کارە بکەن، چونکە یاسای بودجەی ٢٠١٩ رێگەیان پێنادات".

بەوتەی د.غالب محەمەد، لەئەمساڵدا لایەنە عەرەبیەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران چاوپۆشیان لە کورد کرد و توانرا توانر بڕگەی (ج) جێگیر بکرێت، بەڵام بۆ بودجەی ٢٠٢٠ ھیچ کامیان ئامادەنین بەبێ رادەستکردنی نەوت، موچە رەوانەی ھەرێم بکرێت.

ئەوەشی ئاشکراکرد، لەئێستادا سەرۆک وەزیرانی عیراق لەژێر فشارێکی زۆر توندی لایەنە سیاسییەکانی عیراقەو رەخنەی لێدەگرێت بەوەی بەبێ رادەستکردنی نەوت، موچە رەوانەی ھەرێم دەکات.


SNN:

ئەرکان جەبار

 هەفتە پێشتر - Jun 12 2019 4:19PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.