هەواڵ
بەھۆی بڕیارێکی بەغداوە دابەشکردنی لە ھەرێم راگیراوە
نزیکەی دوومانگە دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە ڕاگیراوەو لێپرسراوی دابەشکردنی نەوتیش رایدەگەیەنێت: ناردنی نەوت لەبەغداوە ڕاگیراوەو کاتی دەستپێکردنەوەشی ئاشکرادەکات.

ئاوات محەمەد لێپرسراوی دابەشکردنی نەوت لە قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەڵەبجە، بەSNNی ڕاگەیاند: ھەموو ساڵێک لەم وەرزەدا بەھۆی وەرزی گەرماو نەبونی پێویستی ھاوڵاتیان بە نەوت، ناردنی نەوت لەلایەن بەغداوە ڕادەگیرێت.

وتیشی: گەر بەغدا نەوت نەنێرێت ئێمەش لەبەردەستماندا نابێت دابەشی بکەین، بۆیە دابەشکردن ڕادەگیرێت تا مانگی ئاب.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەپێشتردا چەند گەڕەکێک نەوتیان وەرگرتوە، لەگەڵ دابەشکردنەوەی نەوت، لەو گەڕەکانەوە دەست پێدەکرێت کەتەواونەکراون و دابەشکردنەکەش بەھەمان میکانزمی پێشوو دەبێت.


SNN:

کۆسار مەحمود

 هەفتە پێشتر - Jun 12 2019 4:46PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.