هەواڵ
سبەینێ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تاوتوێدەکرێت.. ناوەڕۆکەکەی ئاشکراکرا
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راپۆرتێک لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و رادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ ئامادە دەکات و چاوەڕوان دەکرێت لەکۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەماندا تاوتوێ بکرێت، پەرلەمانتارێکی ئەو لیژنەیەش رایدەگەیەنێت، پەرلەمانتارە عەرەبەکان ھەڕەشەی گرتبەری رێکاری دیکە بۆناردنی موچەی فەرمانبەران دەکەن.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەSNNی راگەیاند، لەدوای ئەوەی لەچەند ھەفتەی رابردوودا لیژنەکەمان بانگھێشتی فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عیراقی کردو کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، ئێستا راپۆرتێک لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە ئامادە کراوەو ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراو چاوەڕوان دەکرێت، سبەینێ لەدانیشتنی پەرلەماندا بخوێنرێتەوە.

وتیشی:"بەشێکی زۆری راپۆرتەکە تایبەتە بە ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت پرسەکانی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و رادەستنەکردنی نەوت بەکۆمپانیای سۆمۆ".

بەوتەی شیروان میرزا، راپۆرتەکەی لیژنەی دارایی چەند راسپاردەیەکی کردوە لەوانە، دەبێت بودجەی ھەرێم وەکو ئەوەی لەیاسای بودجەی ٢٠١٩دا ھاتووە جێبەجێبکرێت، چونکە پەرلەمانتارە عەرەبەکان بۆچوونی دیکەیان ھەیە لەبارەی بڕگەی (ج) لەیاساکە.

ئەوەشی ئاشکراکرد، داوا دەکرێت کار لەسەر یاسای نەوت و غاز بکرێت و ئاماری موچەخۆرانی ھەرێم بنێردرێت بۆ بەغدا، ئەمە جگەلەوەی راسپاردەی ئەوە کراوە کە دەبێت ئەو پارەیەی بۆ ھەرێم رەوانەی دەکرێت راستەوخۆ بدرێت بەموچە نەک بۆ بواری تر خەرجبکرێت، ئەگەرنا ئەو لیژنەکە پێشنیازی رێکاری دیکە دەکات بۆ ناردنی پارەی موچەی فەرمانبەران.


SNN:

ئەرکان جەبار

  2 مانگ پێشتر - Jun 12 2019 6:25PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.