هەواڵ
حكومه‌ت نووسراوی كردوه‌.. هه‌واڵێكی گرنگ بۆته‌واوی موچه‌خۆران
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم نووسراوێك له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی پله‌ی وه‌زیفی فه‌رمانبه‌ران ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی ده‌كات و سه‌رۆكی یه‌كێتیی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانیش ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نووسراوه‌ ئاشكراده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌دوای ده‌ركردنی رێنمایی، پله‌به‌رزكردنه‌وه‌(ترفیع)ی‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

یوسف عوسمان سه‌رۆكی یه‌كێتیی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند،ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم نووسراوێكی له‌ رۆژی 5ی 5ی 2019 ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی كردوه‌و داوای كردوه‌ رێكخستنه‌وه‌ به‌ پله‌ی وه‌زیفی موچه‌خۆران بكرێت.

وتیشی:"له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا پله‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ره‌چاوی پله‌ی وه‌زیفی و مه‌رجه‌كان نه‌كراوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت به‌پێی رێكاره‌ یاساییه‌كان پله‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ رێكبخرێته‌وه‌".

به‌وته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی پله‌یان وه‌زیفیان له‌ ده‌زگاكانی حكومه‌ت پێدراوه‌، بۆیه‌ ده‌ستكاری و پێداچوونه‌وه‌ به‌و پله‌ وه‌زیفیانه‌ ده‌كرێت، واده‌كه‌شی ده‌كه‌وێته‌ كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه‌.

یوسف عوسمان ئاشكراشیكرد، هه‌ر له‌ناو ئه‌و نووسراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا باس له‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران(ترفیع) كراوه‌و داوا له‌ وه‌زاره‌تی دارایی كردوه‌ به‌ڕێنمایی ئه‌و كاره‌ رێكبخاته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی وت:"ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌یه‌وێت له‌دوای ده‌ركردنی رێنمایی، بڕیاری ئه‌ژماركردنی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 هەفتە پێشتر - Jun 13 2019 9:02AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.