هەواڵ
ماوه‌ی‌ پێدانی‌ كاره‌بای‌ نیشتمانی‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ دیاریكرا
وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ماوه‌ی‌ پێدانی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ له‌م مانگه‌دا به‌هاوڵاتیان ئاشكراده‌كات و له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیشدا ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، "شه‌ش كاتژمێر كاره‌بای‌ مۆلیده‌ به‌هاوڵاتیان ده‌درێت".

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، پاش هه‌ڵسه‌نگاندی بارودۆخی كاره‌باو چۆنێتی ئیشپێكردنی یه‌كه‌كانی وێستگه‌كانی غازی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو كارۆ ئاوی له‌هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان، بڕیاردراوه‌ له‌ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌م مانگه‌دا پێدانی‌ كاره‌با جێگیربكرێت.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، ئێستا به‌تێكڕا سێ‌ هه‌زارو 570 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنرێت، به‌م بڕه‌ كاره‌بایه‌و به‌ڕه‌چاوكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو هه‌ڵكشانی خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با بۆ پێنج هه‌زار مێگاوات، وه‌زاره‌ت ده‌توانێت له‌ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌م مانگه‌ 17 بۆ 18 كاتژمێر كاره‌با بدات به‌هاوڵاتیان و شه‌ش كاتژمێره‌كه‌ی دیكه‌ له‌ڕێگه‌ی مۆلیده‌ی ئه‌هلیه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت.

داوا له‌هاوڵاتیان كراوه‌، هاوكاربن له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با، چونكه‌ "له‌وه‌رزی هاویندا بارگرانیه‌كی زۆر ده‌كه‌وێته‌سه‌ر وێستگه‌و گۆڕه‌رو تۆڕه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌باو به‌هۆیه‌وه‌ زۆرجار به‌گوێره‌ی‌ پێویست ناتوانرێت كاره‌با بگه‌یه‌نرێته‌ هه‌موو هاوبه‌شانی كاره‌با".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Jun 13 2019 10:07AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.