هەواڵ
زانیاری نوێ له‌باره‌ی‌ گۆڕانكاری له‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینان ئاشكراده‌كرێت
دوای‌  ناوزه‌ندكردنی‌ كاندیدی ڕاسپێدراو بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم، هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ یاسای چاكسازی له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانیش زانیارییه‌ك له‌باره‌ی‌ گۆڕانكاری له‌ موچه‌ی خانه‌نشینی‌ ئاشكراده‌كات.

زیاد جه‌بار، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی‌ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ SNNی راگه‌یاند: بۆ گفتوگۆ و تێپه‌راندنی‌ پرۆژه‌یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی‌، ده‌بێت كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ته‌واوی پێكبهێنرێت، ئه‌و كات ده‌توانرێت جارێكی‌ دیكه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ بكرێت.

له‌باره‌ی‌ گۆڕانكاری له‌موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌، به‌جۆرێك  كه‌مترین موچه‌ بكرێته‌ 400 هه‌زار دینار، ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی وتی: له‌ ئێستادا باری‌ دارایی هه‌رێمی‌ كوردستان به‌راورد به‌ پێشتر گۆڕاوه‌و ده‌توانرێت ده‌ستكاری كه‌مترین رێژه‌ی موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ بكرێت.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌وان وه‌كو لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مان، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه‌گه‌ر بۆئه‌وه‌ی به‌ر له‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی‌، له‌به‌رژه‌وه‌ندی خانه‌نشینان هه‌نگاو بنێن و موچه‌كانیان چاكبكرێت.

راشیگه‌یاند: پێشنیازێكی‌ دیكه‌ش هه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ یاسای‌ چاكسازی چه‌ند ره‌هه‌ندێك له‌خۆی ده‌گرێت، به‌لاَم پێویست ده‌كات بابه‌تی‌ خانه‌نشینی‌ و ئیمتیازاته‌كانیان له‌ پرۆژه‌كه‌ جیابكرێته‌وه‌، به‌لاَم ئه‌وه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ دوای‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ تاچه‌ند گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.


SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Jun 13 2019 11:51AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.