هەواڵ
بڕیاری قەرەبووكردنەوەكە دەرچوو.. میكانیزمەكەی دیاریدەكرێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەكۆی دەنگ ڕەزامەندی لەسەر قەرەبووكردنەوەی سەرجەم ئەو جوتیارانە دەربڕی كە بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە دەغڵودانیان سوتاوە، پەرلەمانتارێكی یەكێتیش ڕایدەگەیەنێت: سێ لیژنە ڕاسپێردراون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەو دانانی میكانیزمی قەرەبووكردنەوەی جوتیاران.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژنامەوانی، كە وێنەیەكی بۆ SNN نێردراوە، ئەڵماس فازڵ ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاند: لە دوای ئەوەی وەكو فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەنگاوەكانمان بۆ قەرەبووكردنەوەی جوتیاران لە پای سوتاندنی دەغڵ و دانەكانیان دەستپێكرد، ئەمڕۆ 13ی 6ی 2019 پەرلەمان بە كۆی دەنگی پەرلەمانتاران، رەزامەندی دەربڕی لەسەر قەرەبووكردنەوەی جوتیاران و لێكوڵینەوە لە رووداوەكان".

ئاماژەی بەوەشدا كە بۆ ئەو مەبەستەش، لیژنەیەكی تایبەت لە هەرسێ لیژنەی (بەرگری، كشتوكاڵ، هەرێمایەتی) راسپێردرا بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەو دانانی میكانیزمی قەرەبووكردنەوەی جوتیاران و بەدواداچون و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكان.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Jun 13 2019 3:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.