هەواڵ
موچه‌ی خانه‌نشینانی ئه‌مساڵ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌درێت
له‌باره‌ی موچه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌مساڵ خانه‌نشین، ده‌بن بڕیارێك ده‌درێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی داراییش رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیانه‌وه‌، چه‌ند مانگێك موچه‌كانیان دواده‌كه‌وێت، به‌ڵام دواتر دوو بۆ سێ موچه‌ به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گرن.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی SNN كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، "ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مساڵ خانه‌نشین ده‌بن، له‌هه‌مان مانگدا موچه‌یان بۆ نابه‌سترێت، به‌ڵكو چه‌ند مانگێك دواده‌كه‌وێت و پاشان به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو موچه‌یان پێده‌درێت".
هه‌ر له‌زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌مانگی (7)ه‌وه‌ ده‌ست به‌وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینی ئه‌مساڵ ده‌كرێت، ته‌واوبوونی مامه‌ڵه‌كانیان تاوه‌كو مانگی (9) ده‌خایه‌نێت، ئه‌وكاته‌ به‌لیستێكی پاشكۆ موچه‌ی مانگه‌كانی (7، 8، 9) به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گرن".
له‌باره‌ی موچه‌ی دوو مانگی خانه‌نشینانی له‌دایكبووی (1953) كه‌ ژماره‌یان سێ هه‌زار كه‌س ده‌بێت له‌سلێمانی، هه‌ولێرو دهۆك، سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند: هیچ بڕیارێك نییه‌ بۆ خه‌رجكردنی موچه‌ی دوو مانگی ئه‌و خانه‌نشینانه‌، چونكه‌ موچه‌كانیان چۆته‌ پاشه‌كه‌وته‌وه‌.



SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 مانگ پێشتر - Jun 14 2019 10:48AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.