هەواڵ
یه‌كێتی‌ دوا هۆشداری ده‌داته‌ پارتی ... "دۆخه‌كه‌ له‌مه‌ترسیدایه‌"
یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ سه‌ردانی‌ كاندیدی راسپێدراو بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌دات و سه‌ركردایه‌تیه‌كی‌ ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت به‌بێ كه‌ركوك ناچینه‌ حكومه‌ته‌وه‌ و ئاشكراشیده‌كات دۆخی‌ كه‌ركوك له‌به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره‌دایه‌ و ئه‌گه‌ر له‌نێوان یه‌كێتی‌ و پارتی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت شاره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی‌ پێكهاته‌كانی‌ دیكه‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بێت به‌په‌له‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

 سامان گه‌رمیانی‌ ئه‌ندامی  سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ به‌SNNی راگه‌یاند سه‌ردانی‌ مه‌سرور بارزانی‌ كاندیدی راسپێدراو بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌ت بۆگفتوگۆكردنه‌ ده‌رباره‌ی‌  ئالیه‌ت و میكانیزمی پێكهێنانی‌ حكومه‌ت ,ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد به‌لاَم یه‌كێتی‌ پێشتر سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی‌ بریاریداوه‌ كه‌ به‌بێ كه‌ركوك ناچێته‌ حكومه‌ته‌وه‌.

وتیشی بۆیه‌ له‌م قۆناغه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ناوی كاندیده‌كان ناكه‌ین به‌ڵكو ده‌بێت به‌په‌له‌ بكرێت له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك.

راشیگه‌یاند كه‌ركوك ئێستا له‌به‌رده‌م  هه‌ره‌شه‌ی‌ گه‌وره‌دایه‌ و ئه‌گه‌ر بێت و یه‌كێتی‌ و پارتی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ پارێزگار نه‌كه‌ن و دۆخه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بمینێته‌وه‌ دواجار كه‌ركوك  ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی‌ پێكهاته‌ی‌ توركمان و عه‌ره‌بی شاره‌كه‌وه‌.

رونیشیكرده‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێستا گرفته‌ له‌به‌رده‌م یه‌كێتی‌ و پارتی متمانه‌ له‌نێوان هه‌ردوولایان به‌ ته‌واوی دروستنه‌بووه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ پارتی‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌ بكات  بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ پرسی كه‌ركوك  كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت خێراترده‌كات.



SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jun 14 2019 11:54AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.