هەواڵ
بڕیار له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت..ده‌رماڵه‌كان ڕێكخده‌خرێنه‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌مواری یاسای خزمه‌تی شارستانی ده‌كاته‌وه‌و موچه‌ی كۆی فه‌رمانبه‌ران ڕێكده‌خاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ڕوی خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌وه‌، په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی داراییش ورده‌كاریی هه‌مواری ئه‌و یاسایه‌ ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌و پێده‌چێت به‌منزیكانه‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ دوه‌میشی‌ بۆ بكرێت".

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌منزیكانه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ حكومییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بكرێت و خوێندنه‌وه‌ی دوه‌میش بۆ هه‌مواری یاسای خزمه‌تی شارستانی و ڕێكخستنی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت".

له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی هه‌مواری ئه‌و یاسایه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانه‌وه‌ هه‌یه‌، میرزا وتی:"به‌هۆی جیاوازی له‌خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق له‌وه‌زاره‌تێكه‌وه‌ بۆ وه‌زارتێكی دیكه‌ جیاوازه‌، بۆیه‌ په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت ده‌رماڵه‌كان ڕێكبخاته‌وه‌و ئه‌و جیاوازییه‌ نه‌مێنێت".

زانیاری زیاتری ئاشكراكردو ڕونیكرده‌وه‌، "تائێستا ئاراسته‌ی كۆتایی په‌رله‌مان نازانرێت كه‌ ئایا ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ده‌رماڵه‌یان زۆره‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌ هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌، یاخود ده‌رماڵه‌ی موچه‌خۆری وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ زیاد ده‌كرێت".

ئاشكراشیكرد، "خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری یاسای خزمه‌تی شارستانی كراوه‌و ئاماده‌ده‌كرێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی كۆتایی و ده‌نگدان له‌سه‌ری".

یاسای خزمه‌تی شارستانی، یاسایه‌كی فیدراڵییه‌و له‌هه‌رێمی كوردستانیش په‌یڕه‌وده‌كرێت، بۆیه‌ له‌ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری ئه‌و یاسایه‌، حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌توانێت جێبه‌جێی بكات.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 8:47AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.