هەواڵ
پزیشكێكی‌ هه‌ناوی‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتیان ده‌كات..له‌باره‌ی‌ ئه‌م ڕوه‌كه‌وه‌یه‌
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی جۆره‌ ڕوه‌كێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشی (كۆڵۆن، گه‌ده‌‌، خوێن و زه‌خت)، پسپۆڕێكی‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ هه‌ناوی‌ په‌یامێك ئاڕاسته‌ی‌ هاوڵاتیان ده‌كات و هۆشداریان پێده‌دات كه‌ هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی سه‌لمێنراو بونی نییه‌ بۆ سه‌لماندنی ئه‌و خواردنانه‌ی باسده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌.

گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی‌ بڵاوبۆته‌وه‌ باس له‌وه‌ده‌كات، ڕوه‌كی‌ دڕوی‌ دڕكاوی‌ كه‌ به‌(توتڕك) ناوده‌برێت، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و تێیدا باس له‌وه‌ده‌كات، تۆوی‌ ئه‌و ڕوه‌كه‌ كه‌ له‌شێوه‌ی‌ توه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ (كۆڵۆن، ماعیده‌، ده‌رونی‌، خوێن و كه‌می‌ ئاسن) زۆر به‌سوده‌.

هه‌ر له‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، په‌لكی‌ ئه‌و ڕوه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ پرۆستات، زه‌خت و گورچیله‌ به‌سوده‌.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ د.سۆران محه‌مه‌د پسپۆڕی‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ هه‌ناوی‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تائێستا هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌سه‌لماندوه‌، ئه‌و ڕوه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ به‌سوده‌، هه‌ركه‌سێكیش به‌كاری‌ بێنێت هه‌ڵه‌یه‌و چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ی‌ ناكات، چونكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ له‌سه‌رنه‌كراوه‌".

وتیشی‌:"بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و جۆره‌ چاره‌سه‌رانه‌ ته‌نها بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی‌ هاوڵاتیانه‌، هیچ بنه‌مایه‌كی‌ دروستی‌ تێدا نییه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ كۆڵۆنیان هه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشیه‌كی‌ درێژخایه‌نه‌ ده‌بێت له‌لایه‌ن دكتۆره‌وه‌ دیاریبكرێت و پارێزی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌، له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌رمانه‌وه‌ كه‌ ناوبه‌ناو به‌كارده‌هێنرێت، چاره‌سه‌ری‌ ته‌واوه‌تی‌ له‌هیچ شوێنێكی‌ دونیادا نییه‌.

ئه‌و پسپۆڕه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ هه‌ناوی‌ له‌په‌یامێكدا ئامۆژگاری‌ خه‌ڵك ده‌كات و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانه‌ گیایانه‌ بۆ چاره‌سه‌ر به‌كارنه‌هێنن، چونكه‌ به‌شێكی‌ زۆریان هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ نه‌یسه‌لماندوه‌، هه‌ر شتێكیش لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ له‌سه‌رنه‌كرابێت له‌لایه‌ن زانستی‌ پزیشكیه‌وه‌، ناتوانرێت به‌كاربهێنرێت و ئه‌گه‌ری‌ زیانگه‌یاندنی‌ به‌نه‌خۆشیش هه‌یه‌".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 9:01AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.