هەواڵ
به‌غدا دوو بژارده‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دیاریده‌كات.. زانیاری نوێ
لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌دابه‌شنه‌كردنی پاره‌ی به‌غدا بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نیگه‌رانن و دوو بژارده‌ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م حكومه‌تی عیراق، په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش بژارده‌كان ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت"داوا ده‌كرێت موچه‌ له‌ڕێگه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمه‌وه‌ یان(كارتی زیره‌ك) به‌فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدرێت".

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌SNNی راگه‌یاند: یه‌كێك له‌ راسپارده‌كانی راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان له‌باره‌ی گه‌یشتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ به‌غداوه‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت، له‌ڕێگه‌ی پارێزگاكانه‌وه‌ دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران، نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم.

وتیشی:"یه‌كێكی دیكه‌ له‌و بژاردانه‌ی كه‌ لیژنه‌ی دارایی دیاریكردوه‌و له‌یاسای بودجه‌ی 2019یشدا جێگیركراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌(كارتی زیره‌ك) بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم دروست بكرێت و راسته‌وخۆ له‌ به‌غداوه‌ موچه‌ بخرێته‌سه‌ر ئه‌و كارته‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم".

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیژنه‌ی دارایی، ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وه‌ ئه‌و بژاردانه‌ له‌به‌رده‌م حكومه‌تی عیراق ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی.

تائێستا حكومه‌تی عیراق پاره‌ی موچه‌ی مانگه‌كانی(1، 2، 3، 4، 5)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ره‌وانه‌كردوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها دوو موچه‌ی ئه‌مساڵی پێ دابه‌شكردوه‌و له‌ئێستادا له‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ سێ‌ به‌رده‌وامه‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ بۆ موچه‌ی مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی رابردوو به‌كارهێنراوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌، د.جه‌مال كۆچه‌ر وتی"په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ موچه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی 2019یه‌و نابێت بۆ موچه‌ی ساڵی 2018به‌كاربهێنرایه‌و ده‌بوایه‌ ته‌نها بۆ موچه‌ی ئه‌مساڵ بوایه‌".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 9:15AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.