هەواڵ
یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌.. ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌مڕۆ بۆتاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و چه‌ند پرسێكی دیكه‌.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 15ی 6ی 2019 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌و پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ تاوتوێده‌كات.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی SNNیش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ پۆسته‌كان له‌كابینه‌ی نوێداو هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی راسپێردراوی بۆپێكهێنانی حكومه‌ت بۆ سلێمانی.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 10:30AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.