هەواڵ
له‌سبه‌ینێوه‌ پرۆسه‌ی‌ وه‌رگرتنه‌كه‌ ده‌ست پێده‌كات
له‌ سبه‌ینێوه‌ پرۆسه‌ی‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له‌ سایلۆكان ده‌ستپێده‌كات و به‌رێوه‌به‌ری‌ كشتوكاڵی‌ سلێمانی ورده‌كاری‌ پرۆسه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت: له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین بۆزیادكردنی كه‌میه‌تی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌جوتیاران.

شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند:سبه‌ینێ16ی6ی2019 وه‌رگرتنی گه‌نم له‌سه‌رجه‌م سایلۆكانی سنوری‌ پارێزگای سلێمانی ده‌ستپێده‌كات.

وتیشی:پێویسته‌ جوتیاران سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سنوره‌كانی‌ خۆیان بكه‌ن، تاوه‌كو نوسراوی پێدانی گه‌نمیان بۆبكرێت و ئه‌و جوتیارانه‌ی ناوه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كرابێت و ناویان هاتبێته‌وه‌ ده‌توانن گه‌نمه‌كانیان به‌تاك یان گروپ بده‌نه‌ سایلۆكان.

ئاشكراشیكرد، له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین بۆ زیادكردنی كه‌میه‌تی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌جوتیاران، به‌ڵام تائێستا كه‌میه‌ته‌كه‌ وه‌ك خۆیه‌تی و زیادنه‌كراوه‌، واته‌ بۆ سلێمانی 80 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رده‌گیرێت و بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ش 20 هه‌زار تۆن و له‌ گه‌رمیانیش 28 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رده‌گیرێت و واده‌ی كۆتاییهاتنی وه‌رگرتنی‌ گه‌نمیش دیارینه‌كراوه‌.


SNN:

خێڵان ره‌ئوف

 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 11:23AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.