هەواڵ
زانیاری له‌باره‌ی‌ موچه‌ی‌ دزراوی‌ ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایان بڵاوده‌كرێته‌وه‌
یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌  ده‌رئه‌نجامی دوایین كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ئاشكراده‌كات و به‌رپرسێكی‌ رێكخراوه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، باس له‌كێشه‌ی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ سنوری‌ قه‌زای‌ خورماتووش كرا كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا دزراوه‌ كه‌ میكانیزمێك بدۆزرێته‌وه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.

مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان به‌SNNی راگه‌یاند:  له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی‌ هه‌رێم كۆبونه‌وه‌مان بۆ چه‌ند كێشه‌و گرفتێكی‌ په‌یوه‌ست به‌مامۆستایان و تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ ئه‌مساڵ ئه‌نجامدا، هه‌وڵدرا به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ میكانیزمێك بدۆزرێـته‌وه‌ بۆچاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌وكێشانه‌ی‌ دوو چاری‌ سێكته‌ره‌كه‌ بۆته‌وه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان باسی له‌وه‌شكرد، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌پرسی موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان نه‌كرا به‌وپێیه‌ی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت پێكنه‌هێنراوه‌ و ناتوانرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌ته‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بكرێت.

راشیگه‌یاند: هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ بابه‌تی‌ موچه‌ دزراوه‌كانی‌ ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایان له‌سنوری‌ قه‌زای‌ خورماتوو كرا كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ موچه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك مامۆستا ل سنوری‌ ناحیه‌ی‌ زنانه‌ دزرا.

رونیشیكرده‌وه‌، بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر كێشه‌ی‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ له‌گه‌ڵ  وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ هه‌رێم كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه‌، وتیشی:له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌شماندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ قسه‌مان له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ئه‌وه‌بوه‌ كه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پرسه‌ چاوه‌ڕوانی‌ بڕیاری دادگا ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد،"هه‌رچه‌نده‌ دادگا بڕیار بۆ ئه‌و پرسه‌ بدات ماوه‌یه‌كی‌ ده‌وێت، به‌ڵام ئێمه‌ داوامان كردوه‌ به‌زوترین كات ئه‌و مامۆستایانه‌ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌".


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 12:31PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.